عێراقییەكان لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا بۆ سەردانكردنی توركیا پێشەنگن

عیراق

11/04/2024‌ 171 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا، ژمارەی ئەو گەشتیارە عێراقیانەی لە مانگی رابردودا سەردانی توركیایان كردووە (66) هەزار و (905) گەشتیار بوون.

ئەم ڕێژەیە بەراورد بەهەمان کاتی ساڵی رابردوو بە رێژەی لە (3.54%) زیادیكردووە لە كاتێكدا ژمارەكەیان (66) هەزار و (128) گەشتیار بوون.

وەزارەتی گەشتوگوزاری توركیا دەشڵێت لەناو وڵاتانی عەرەبیدا عێراق بە پلەی یەكەم و هاوڵاتیانی سعودیە بە پلەی دووەم بە (45) هەزار و (59) و دواتریش لوبنان بە پلەی سێیەم بە (17) هەزار و (887) گەشتیار سەردانی توركیایان كردووە.