لە عێراق رۆژانە 32 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنرێت

عیراق

12/04/2024‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 كۆی بەكارهێنانی رۆژانەی بەنزین بە هەموو جۆرەكانیەوە لە عێراق دەگاتە 32 ملیۆن لیتر.

بەپێی داتاکانی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق، بەنزینی (نۆرماڵ) كە نرخی هەر لیترێكی 450 دینارە، 82%ـی كۆی بەكارهێنانی رۆژانە پێكدەهێنێت، 18%ـی عێراقییەكانیش بەنزینی موحەسەن و سوپەر بەكاردەهێنن.

 ساڵی رابردوو رۆژانە 14 بۆ 15 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردەكراوە، تێچووی لیترێكیش لەم جۆرە بەنزینە نزیكەی هەزار دینار بووە، بەڵام ئێستا 800 بۆ 850 دینارە، ئەمساڵ بەرهەمی پاڵاوگەی كەربەلا بەكاردەهێنرێت و تەنیا نیوەی ئەو بڕەی ساڵی رابردوو هاوردە دەكرێت.

 80%ـی بڕی بەنزینی موحەسەن لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەكرێت و كۆی بەكارهێنانی دەگاتە نزیكەی 4.5 ملیۆن لیتر.