دوای پێنج کاتژمێر ئاگری مۆڵێکی عەربەت کۆنترۆڵکرا

کوردستان

21/04/2024‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە ئاگر لە مارکێتێکی ناو هادی مۆڵ لە شارەدێی عەربەتی سەربەپارێزگای سلێمانی کەوتوەتەوە.

بەگوێرەی وتەی تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی، "ئاگرەکە لە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە، کە مارکێتێکی گەورەیە."

دوای پێنج کاتژمێر لە ئاگر کەوتنەوەکە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، لە ئێستادا تەنها دووکەڵی ئاگرەکە ماوە و رێگریکراوە ئاگرەکە تەشەنەبسەنێت.