عێراق 10 بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات

کوردستان

21/04/2024‌ 1049 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، پلانی دروستکردنی 10 بەنداو لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ئاودێری، ئامادە کراوە و خراوەتە نێو بودجەی فیدراڵییەوە.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند،  لەژێر رۆشنایی توێژینەوەی ستراتیژیی وەزارەتەکەمان بۆ پرسی ئاو و زەوییە کشتوکاڵییەکان، دروستکردنی زیاتر لە 10 بەنداو لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە کە بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ئاودێری بەکاردەهێندرێن".

دەشڵێت "پلانی بەنداوەکانمان داڕشتووە و خستوومانەتە نێو بەرنامەی کاری وەزارەتەکەمان لە بودجەی فیدراڵی. هەروەها کارەکانمان بەردەوامن بۆ دیزاینکردن و دواتر جێبەجێکردنیان".