بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك بارزانى ده‌چێته‌ به‌غدا

کوردستان

24/04/2024‌ 5215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاشكرایكردوه‌، بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغداو بەشداریی لەکۆبونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات.

 
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕایگەیاند، "بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەپێشینەی کارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، زیانێکی زۆر بەهەرێمی کوردستان گەیشت بەهۆی ئەو جیاوازییانەی لەسەر پرسی هەڵبژاردن‌و کۆمسیۆن هەبون".
 
دڵشاد شه‌هاب ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ به‌غداو هه‌ولێر، ئاماژەیەکی گرنگە بۆ پەیوەندییەکان‌و زیندوێتیی هەرێمی کوردستان‌و کاریگەریی لەناوچەکەدا".
 
ئه‌وه‌شى وت، "ئەو پەیوەندییە تازە نییە، گرنگیدان‌و پەرەدان بەو پەیوەندییانە، لەبەژەوەندیی هەردولایە، ئێمە دراوسێی یەکدین، جیا لەپەیوەندیی ئابوری، دیپلۆماسی، بازرگانی‌و سیاسی، ئەو سنورە دورودرێژەی لەنێوان هەردولا هەیە پارێزگاریکردنی ئامانجی هاوبەشی ئێمەیە".