شارپرێس
سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان ئیدانەى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: ئەو جۆرە هێرشانە ئارامى و
سهقامگيريى وڵات دەخەنە مەترسییەوە و داواش لە لایەنە په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى
عێراق دەکات، ئه‌ركى خۆيان بۆ رێگرى له‌و په‌لامارانه بگێڕن.
نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان پەیامێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆرەوە بڵاوکردەوە
و ڕایگەیاند، ئه‌م هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌خه‌نه مهترسييهوه.
سەرۆکى هەرێم دەشڵێت:
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته ئه‌ركى خۆيان بۆ رێگرى
له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له هه‌ر لايه‌نێك بن، بگێڕن
و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.
سەرۆکى هەرێم سه‌ركۆنه‌ى
هێرشى درۆنيى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر دەکات و دەڵێت: به‌داخه‌وه هێرشەکە شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
و بووه‌ته هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه.
ئێوارەى ئەمڕۆ، لە
ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە ناحیەى
قادرکەرەمى سنورى چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە چوار کرێکارى بە ڕەچەڵەک یەمەنى گیانیان لەدەستدا.