چەند ئامۆژگارییەکی سادە بۆ پاراستنی تەندروستیی ڕیخۆڵەکان

تەندروستی

27/04/2024‌ 1697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕێکی خۆراکیی بەریتانیی چەند ئامۆژگاریەکی گرنگی خستەڕوو کە چۆن ڕیخۆڵەکانت بەتەندروستیی بهێڵیتەوە، کە بریتی بوون لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی زۆریان تێدایە بەشێوەیەکی رۆژانە، هەروەها دوورکەوتنەوە لەخواردنی ژەمی قورس سێ کاتژمێر پێش خەوتن.


بەپێی ڕۆژنامەی میرەر، دکتۆر ڕیچارد ئەلیسۆن دەڵێت کە پێویستە:
•  ڕۆژانە خواردنی پڕ لە ڕیشاڵ بخورێت.
•  پێش خەوتن بۆ ماوەی 3 کاتژمێر دوور بکەوەرەوە لە ژەمە قورسەکان.
•  ئاوی زۆر بخورێتەوە.
•  خواردن بە باشی بجورێت.
•  هەموو هەفتەیەک میوە یان سەوزەیەکی نوێ تاقی بکرێتەوە .

تەندرووستیی ڕیخۆڵەکان تەنیا پەیوەندیی بە کۆئەندامی هەرسەوە نییە، بەڵکو بە ڕوونیی کاریگەریی لەسەر باقی جەستە هەیە، بەشێوەیەک لەڕێگای  چەند نیشانەیەکەوە پیشانی دەدات و ئاگادارت دەکاتەوە لە بوونی کێشەیەک و پێویستی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی.

ناڕەحەتیی زۆرجار، غازات، ئاوسانی سک , قەبزی، سکچوون، و دڵەکزێ لەوانەیە نیشانە بن بۆ ئەوەی ڕیخۆڵەکانت کێشەی هەرسکردن و دەرکردنی خۆراکەکانیان هەیە.

باسی لەوەشکردووە کە ڕیخۆڵەیەکی ناتەندرووست دەبێتە هۆی کەمخەویی یان تێکچوونی خەویی و ماندوێتیی.

بۆ پاراستنی تەندرووستیی ڕیخۆڵەکان دڵنیابە لە سیستەمە خۆراکییەکەتدا بڕێکی زۆر میوەو سەوزەو دانەوێڵەی تەواو و چەرەسات و تۆو و پاقلەمەنیی تێدایە وەک فاسۆلیا و عدس.

و: ئاکۆ ئاڵی