وەزارەتى دەرەوەى یەمەن لەسەر کوژرانى چوار هاوڵاتى وڵاتەکەى لە کۆرمۆر هاتەدەنگ

کوردستان

27/04/2024‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و ڕایگەیاندووە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمى ئەو چوار هاوڵاتییەى یەمەن کە لە هێرشەکەدا کوژران.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، لە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیانراوی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە چوار کرێکاری یەمەنیی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کرێکاری دیکەش برینداربوون، هەروەها جەختییان کردەوە، لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیانەوە چاودێریی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو کرێکارانەی لە هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە، کە بریتین لە عەلی عەبدە، یوسف یاسر، عیسام محمەد و عەوز عەبدە.