شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى لەقەڵادزێ مارێک کە لەلایەن هاوشاریەکەوە بەخێودەکرێت‌و دوای ئەوەی زانی کە مارەکەی نەخۆشەو جوڵەی نییە بردویەتیه نەخۆشخانەی قەڵادزێ تاکو چارەسەری بکات، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و پشتڕاستى هه‌واڵه‌كه ده‌كاته‌وه.
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵازێ له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه، دوای ئەوەی لەچەند ئەکاونت‌و پەیجێکی سۆشیال میدیای سنوری دەڤەری ڕاپەڕین وا بڵاوکرایەوە کە گەنجێکی سنوری قەزای پشدەر گیانەوەرێکی خشۆک لەجۆری (مار) بەخێودەکات‌و بەمەبەستی پشکنین‌و چارەسەرکردنی مارەکەی سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزەى کردوە.
له‌و ڕوه‌شه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه نوسیویه‌تى:"دوای ئەوەی لەچەند پەیج‌و ئەکاونتێک وا بڵاوکراوەتەوە کە هاوڵاتییەک مارێکی بۆ چارەسەر بردۆتە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ، لێرەوە بەهەمولایەکی ڕادەگەیەنین ڕاستە ئەم هاوڵاتییە خۆیی‌و مارەکەی سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کردوە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بەڵام لەلایەن هیچ پزیشک‌و کارمەندێک نەبینراوەو هیچ جۆرە چارەسەرو پشکنینێکی وەرنەگرتوەو ئەشیعەکەش هی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ نییەو لەخۆشخانە تەنها ئەم دوجۆری جیهازی ئەشیعەیەمان هەیە کە لەوێنەکاندا دیارن".

