شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایده‌كات، وەزارەتی دارایی دەستدەکات بەدابینکردنی پاره بۆ موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی حوزەیران (مانگى 6).
کەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد، لە سبەینێ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024وە دەستده‌كرێت به‌دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران.
بەشی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حكومه‌تى عێراق ئاشكرایكرد، له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه دەست بەڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ده‌كرێت بۆ مانگی شه‌ش.
له‌و ڕوه‌شه‌وه بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەیەکەکانی خەرجکردن لەوەزارەتەکان دەکات، بۆ ناردنی نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانیان بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران‌و ئەندامەکانیان، لەگەڵ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو و جێبەجێکردنی هەموو پێداویستییە داراییە پێویستەکان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، تائێستا وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى بۆ مانگى شه‌ش ڕه‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كردوه‌و ناشزانرێت كه‌ى لیسته‌كه ڕه‌وانه ده‌كات.
