میدیاکارێک لەئەنجامی هێرشەکانی تورکیا گیانی لەدەستدا

کوردستان

12/07/2024‌ 995 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕۆژی هەینی، گیانلەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی بۆردومانەکەی تورکیا کە دووشەممەی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی لە شنگال لە ڕۆژئاوای موسڵ کردە ئامانج ڕاگەیاند.

 ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، یەکێک لە بریندارانی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی کردبووە ئامانج لەسەر ڕێگای شنگال، گیانی لەدەستدا. 

 ئاماژەی بەوەشکرد، کوژراوەکە وەک پەیامنێر بۆ میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان کاری کردووە.