شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، كۆمپانیای ڕۆزنه‌فت-ى ڕوسى خاوه‌نه‌كه‌ى كه‌سێكى نزیكه له‌ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكى ڕوسیت، 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلاری به‌كه‌سێكداوه له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانی‌و گرێبه‌ستی نه‌وتی، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له‌به‌غدا چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"پێویسته ڕای گشتی كوردستان‌و داواكاری گشتیی‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی‌و په‌رله‌مان، به‌جدی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌ده‌نگ بێن".
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا چه‌ند زانیاریه‌كى هه‌ستیارى ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تى:"ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی مه‌ترسیداره كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كارئاسانی بۆ ڕۆزنه‌فت له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت بڕی 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه كه ده‌كاته 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "پێویسته ڕای گشتی كوردستان‌و داواكاری گشتی‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی‌و په‌رله‌مان به‌جدی له‌م بابه‌ته به‌ده‌نگ بێن‌و ئاشكرابكرێت كێیه ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی وه‌رگرتوه؟".
جه‌ختده‌كاته‌وه‌ـ "ئه‌مه ڕه‌شوه‌و به‌رتیلێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و بۆ ڕۆزنه‌فت كه له‌قووت‌و داهاتی ئه‌م میله‌ته‌یه، تاڵانكردنی نه‌وت‌و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه بۆ كه‌سانێك كه ده‌ستیان به‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت‌و پاره‌و داهاته‌كه‌یدا گرتوه‌و چه‌ندین ساڵه پێی بون به‌ملیاردێرو هه‌رێمیان توشی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه كردوه".
سۆران عومه‌ر له‌درێژه‌ى ئاشكراكردنى زانیاریه‌كانیدا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌یه:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن (جاك فارچی‌و جاڤیر بلاس)ه‌وه له‌بلۆمبێرگ بڵاوكراوه‌ته‌وه (250 ملیۆن دۆلاره‌كه به‌وردی له‌به‌یاننامه داراییه‌كانی كۆمپانیای (RN Middle East Pte Ltd)ی سه‌نگافوریدا هاتوه كه به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12ى كانونی یه‌كه‌می 2019، له‌هه‌ژماره‌كانی (RN Middle East)دا، كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: كرێكه له‌سه‌ر بناغه‌ی "سه‌ركه‌وتن" دراوه‌و قه‌باره‌كه‌شی په‌یوه‌ست بوه به‌به‌های مامه‌ڵه‌كانی ڕۆزنه‌فت له‌كوردستاندا).
كۆمپانیای نه‌وتی حكومه‌تی ڕوسی، 250 ملیۆن دۆلاری داوه به‌ڕاوێژكارێكی ده‌ره‌كی بۆ هاوكاریكردنی له‌زامنكردنی مامه‌ڵه‌و ڕێككه‌وتنی له‌ناو كوردستانی عێراق، به‌گوێره‌ى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه په‌رده هه‌ڵده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی دارایی كه تایبه‌ت بوه به‌به‌هێزكردنی جێپێی مۆسكۆ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌یوه‌ندیدار بوه به‌و مامه‌ڵانه‌ی كه ڕێگه‌یان خۆشكردوه بۆ ڕۆزنه‌فت ببێته كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی زاڵ له‌پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستاندا، له‌پرۆسه‌كه‌دا، كۆمپانیاكه ڕوسیای زیاتر په‌لكێشكردوه بۆ نێو عێراق له‌وكاته‌ی ڤلادمیر پوتن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو، پێگه‌ی كریملین توندوتۆڵ بكات له‌ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر حسابی واشنتۆن.
ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆر زیاده‌یه به‌به‌راورد به‌گرێبه‌ستی ستانداردی راوێژكاری دارایی، بۆ نمونه: به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانی كۆمپانیای "كۆوه‌لیشن دیڤه‌لۆپمێنت"، ته‌واوی ئاڵوگۆڕی كرێی ڕاوێژكاری 12 یه‌كه‌مین بانكی وه‌به‌رهێنی جیهانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئه‌فریقای باكور له‌ساڵی ڕابردودا نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار بوه، 250 ملیۆن دۆلاره‌كه له‌نێوان ساڵانی 2017و 2018دا له‌لایه‌ن لقێكی كۆمپانیا ڕوسییه‌كه‌وه دراوه له‌سویسرا به‌ناوی "ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگ" كه هه‌مان ئه‌و لقه‌یه مانگی ڕابردوو ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند، كرێكه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكراكرا له‌به‌یاننامه داراییه‌كانی لقێكی سه‌نگافوری كه له‌لایه‌ن ڕۆزنه‌فته‌وه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی مامه‌ڵه‌كاری دروستكراوه بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كانی له‌كوردستاندا، هه‌رچه‌نده ڕاوێژكاره‌كه ناوی نه‌هاتوه.
ڕۆزنه‌فت ڕایگه‌یاند، هه‌موو مامه‌ڵه داراییه‌كان قابیلی به‌ده‌ستخستنن له‌هه‌ژماره لكێندراوه‌كانی كۆمپانیای سه‌ره‌كی‌و هه‌روه‌ها لقه‌كانیشی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ داواكارییه یاسایاییه‌كاندا، ڕاپۆرته‌كان به‌هه‌موو وردبینییه‌كی پێویستدا تێده‌په‌ڕن (له‌وانه، وردبینی بۆ ئه‌وه‌ی ئاخۆ زانیاری ته‌واوه‌تی دراوه له‌سه‌ر مامه‌ڵه ته‌واوكراوه‌كان یان مامه‌ڵه‌كان هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ دۆخی بازاڕ‌و له‌ڕوی ئابوریشه‌وه پراكتیكین)".
وه‌كو سۆران عومه‌ر زانیاریى زیاترى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت: وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بدات، ڕۆزنه‌فت-یش پێشه‌كی سێ ملیار دۆلاری داوه به‌حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت له‌داهاتوودا له2017و 2018دا، ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌دا بودجه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق، وه‌به‌رهێنانه‌كان ڕێك له‌وكاته‌دابون، حكومه‌تی كوردی هه‌وڵێكیدا بۆ زامنكردنی سه‌ربه‌خۆی ته‌واو له‌عێراق به‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێك له‌ئه‌یلولی 2017 كه پێكدادانی خوڵقاند له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
باس له‌وه‌شكراوه، شوباتی 2017 بوو كاتێك ڕۆزنه‌فت – كه به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ئیگۆر سه‌چینه‌و هاوپه‌یمانێكی نزیكی پوتنه ڕازیبوو پاره به‌پێشه‌كی بدات به‌حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت له‌داهاتودا، كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند گرێبه‌ستێكی ئیمزاكردوه بۆ "ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگ" تا نه‌وتی خاوی كوردی بكڕێت، ئه‌وكاتیش ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم وتبوى، "ئه‌م ڕێككه‌وتنه گوزارشته له‌ده‌ستپێكێكی نوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ ڕۆزنه‌فت‌و ڕێگه‌ش خۆشده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانتر له‌هه‌موو كه‌رته‌كانی وزه‌دا".
دواتر ڕۆزنه‌فت ڕازیبووه یه‌ك ملیار‌و 800 ملیۆن له‌سێ ملیاره‌كه بگۆڕێت بۆ له‌سه‌دا 60%ى پشك له‌بۆری نه‌وتدا كه تاكه ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، پێشتریش بلومبێرگ له‌ڕاپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو، به‌پشتبه‌ستن به‌وته‌ی كه‌سێك كه ئاگاداری بابه‌ته‌كه بوه، كه كۆمپانیا ڕوسیه‌كه به‌نزیكه‌یی له20%ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌مامه‌ڵه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كاندا، به‌گوێره‌ى وته‌ی كۆمپانیاكه‌ش، ڕۆزنه‌فت وه‌به‌رهێنانی له‌پێنج ناوچه‌ی گه‌ڕاندا كردوه له‌هه‌رێمه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ڕازیبون به‌پلانێك بۆ بونیادنانی بۆرییه‌كی نوێی غاز.
وه‌كو ئاشكراكراوه، په‌یوه‌ندیی ڕۆزنه‌فت له‌كوردستاندا له‌لایه‌ن "ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگ"ه‌وه سه‌ركردایه‌تی كراوه كه لقی كۆمپانیا ڕوسییه‌كه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، "ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگ"- كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌ژنێفی سویسرایه - له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی، دیدیه‌ر كاسمیرۆ مانگی ڕابردوو سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌هۆی كاركردنیان له‌پیشه‌سازی نه‌وتی فه‌نزوێلادا.
به‌مه‌رجی "سه‌ركه‌وتن" پاره‌كه دراوه
250 ملیۆن دۆلاره‌كه به‌وردی له‌به‌یاننامه داراییه‌كانی كۆمپانیای (RN Middle East Pte Ltd)ی سه‌نگافوریدا هاتوه كه به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019، له‌هه‌ژماره‌كانی (RN Middle East)دا، كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: كرێكه له‌سه‌ر بناغه‌ی "سه‌ركه‌وتن" دراوه‌و قه‌باره‌كه‌شی په‌یوه‌ست بوه به‌به‌های مامه‌ڵه‌كانی ڕۆزنه‌فت له‌كوردستاندا.
به‌گوێره‌ى هه‌ژماره‌كان، له‌ساڵی 2017دا ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگ "ڕێككه‌وتنێكی ڕاوێژكاری ئیمزاكردوه له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارێكی ده‌ره‌كی بۆ خزمه‌تگوزاری ڕاوێژكاریی په‌یوه‌ست به‌ڕێككه‌وتنه‌كانی گروپی كۆمپانیاكانی ڕۆزنه‌فت‌و گرێبه‌سته پشكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق".
كرێ ڕاوێژكارییه‌كه 250 ملیۆن دۆلار بوه‌و به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگه‌وه له2017و 2018دا دراوه، كرێ ڕاوێژكاریه‌كه كه دراوه به‌ڕاوێژاكاره ده‌ره‌كییه‌كه به‌پشتبه‌ستن به‌به‌های ڕێككه‌وتنی وه‌به‌رهێنان‌و گرێبه‌سته پشكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان‌و ده‌رفه‌ته بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ركراوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌ركه‌وتن دراوه.
كرێكه له‌هه‌ژماره‌كانی (RN Middle East)دا هه‌بوو، چونكه له2018 ئه‌م لقه كرێكه‌ی داوه‌ته‌وه به‌ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگ له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانیدا، له‌به‌رامبه‌ردا (RN Middle East) 262 ملیۆن دۆلاری له‌پشكه نوێكاندا ناردوه بۆ كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، ڕۆزنه‌فت – پڕۆژه ده‌ره‌كییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی ڕۆزنه‌فت به‌خششێكی 265 ملیۆن دۆلاری په‌سه‌ندكرد بۆ لقی ڕۆزنه‌فت – پڕۆژه ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی مامه‌ڵه داراییه‌كانی ڕۆزنه‌فت له2018 كه كۆمپانیاكه به‌جیا بڵاویكرده‌وه، ڕون نییه كه ئه‌مه په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به‌كرێی ڕاوێژكارییه‌كه‌ی "ڕۆزنه‌فت تره‌یدینگ"و ڕۆزنه‌فت، باسی له‌م پرسه نه‌كردوه له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا.
