شارپرێس:
بەرپرسێکی ئەمریکا له‌ڕێگه‌ى ئاژانسی هه‌واڵى ڕۆیتەرزه‌وه ڕایگه‌یاندوه، لەڕۆژی سێشەممە، دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان، ئەمریکاش هێرشێکی لەعێراق ئەنجامداوە".
ئەو بەرپرسە ئەمریکیە كه ناوی ئاشکرانه‌كراوه وتویه‌تى، "هێرشەکە بەهۆی هەڕەشەکردن بوە بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان‌و ئەمریکا".
لەلایەکی دیکەوە حه‌شدی شه‌عبی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر جورف سه‌خر له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بوه‌و چوار ئه‌ندامیشیان کوژراوە".
ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی ناوچه‌ی سه‌عیدات له‌باكوری پارێزگای بابل ئاشكرایكردوه، هێرشه‌كه هێزێكی سه‌ر لیوای 47ی حه‌شدی شه‌عبی بە‌ئامانجگرتوە كه سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی بونه له‌ناوچه‌كه‌دا.
حه‌شدی شه‌عبی وتویه‌تى، "هێرشه موشه‌كییه‌كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه بوه‌و به‌و هۆیه‌وه چوار چه‌كداری حه‌شدی شەعبی گیانیان له‌ده‌ستداوه".
درەنگانی شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو، چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کران لەپارێزگا ئەنبار، کە هێزەکانی هاوپەیمانان‌و ئەمریکای تێدایە، بەڵام هیچ هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
