شارپرێس:ٚ کەنداڵ جودی ـ دژوار موسا
لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئیدارەی خۆسەر کاردەکات بۆ هێنانی ئاوی ڕووباری فورات بۆ شاری حەسەکە، دوای ٥ ساڵ ئاوی گەیاندە ٨ گەڕەکی شارەکە.
دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ وێستگەی ئاوی ئێلۆکیان داگیرکرد، ئاوی کانتۆنی حەسەکەیان بڕی، کە زیاتر لە ملیۆنێک کەس تێیدا نیشتەجێن.
ئاوی خواردنەوەی شاری حەسەکە لە ڕێگەی وێستگەی ئاوی ئێلۆکەوە کە سەر بە ناوچەی سەرێکانییە دابین دەکرا.
سەرەتا ئیدارەی خۆسەر لە ڕێگای گوندی هێمیە لە ڕۆژئاوای حەسەکە ئاوی بەسەر خەڵکی شارەکەدا دابەشکرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ەوە خۆبەڕێوەبەری دەستی کردووە بە هێنانی ئاو لە ڕووباری فوراتەوە بۆ حەسەکە.
سەبارەت بەو پرسە عەدنان خالید، بەڕێوەبەری ئاوی حەسەکە
بۆ شارپرێس گوتی، وێستگەی عەزیزیە ئاو بۆ 5 گەڕەک دابین دەکات، ئاو گەیەندراوەتە چەند گەڕەکێکی دیکەش کە یەکەمجارە دەگاتە ئەم گەڕەکانە.
خالید باسی لەوەشکرد، لەسەدا ٢٠ی خەڵکی حەسەکە سوودمەند دەبن لەم پرۆژەیە و ئەوانی دیکەش لە ڕێگەی سیستەمێکی دیکەی ئاوەوە ئاویان بەسەردا دابەش دەکەن.