نوێنەرانی لقی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەی قوربانیانیان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاو ئێرانەوە لەساڵی 1991 تا ناوەڕاستی ئەمساڵ 845 کەسی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان بەئامانجگیراون.
دەشڵێت، 702 کەس لەلایەن تورکیاوە بەئامانج گیراون و شەهیدو برینداربوون.
هەروەها 143 کەس لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراون و شەهید و برینداربوون.
لەنێو قوربانییەکاندا کەسانی پێگەیشتوو، هەروەها ژن و منداڵیشیان تێدان.