عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری هۆشداری دەدات دەڵێت هەموان لەمەترسیدان.
عومەر گوڵپی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس دەڵێت بەمشێوەیە ڕەوشی کوردستان بەردەوام بێت هەموان لەمەترسیدا دەبن، ڕێکخراو هەبووە شەش ساڵ کاری بۆ پەرەدان بەهاوڕەگەزبازی کردووە لەپێش چاوی پارتی و یەکێتی و دامەزراوەکان.
هەروەها گوڵپی دەڵێت لەهەردوو زۆن دەست بەسەر داهاتدا گیراوەو ئەوەش بۆ کڕینی دەنگی خەڵک بەکارهاتووە، زۆر جار من داوا و تەکلیفم لە لایەنی نێو ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی کردووە تا واژۆم بۆ بکات.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەڵێت، ئەوە بۆ یەکەم جارە بە چوار بازنە بچینە هەڵبژاردنەوە لەکاتێکدا کە ڕێژەی60 بۆ 70%ی خەڵکی ناڕازی هەن و دەنگنادەن، بەڵام ئەگەر بتوانرێت بڕوا بەبەشێک لەوانە بهێندرێت ئەوا دەرفەتی گەورەبوونی کۆمەڵ و هێنانی دەنگێکی باش بۆ چونەنێو پەرلەمان هەیە، بەتایبەت ئەگەر دەنگەکان دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک بن.