نوێترین لێکۆڵینەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی پرۆسێس کراو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات.
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن تیمێکی توێژینەوەی زانکۆی کامبریجەوە ئەنجامدراوە، بە یەکێک لە گەورەترین لێکۆڵینەوەکان دادەنرێت بۆ پشکنینی پەیوەندیی نێوان خواردنی گۆشت و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم شیکارییەکی داتای تەندرووستیی و خۆراکیی بۆ یەک ملیۆن و 97 هەزار کەس لە 31 کەس کردووە، توێژینەوەکان لە 20 وڵاتدا پەیوەندییەکی ڕوونیان لە نێوان خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی پرۆسێس کراو و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جۆری دووەمدا ئاشکرا کردووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە، خواردنی 50 گرام گۆشتی پرۆسێس کراو ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بە ڕێژەی 15% لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا زیاد دەکات. ڕۆژانە خواردنی 100 گرام گۆشتی سووری بێ پرۆسێس پەیوەستە بە زیادبوونی 10% مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.
لە لایەکی دیکەوە توێژەران پەیوەندییەکی ڕوونیان لە نێوان خواردنی پەلەوەر و نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمدا نەدۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مەترسییەکان لەوانەیە پەیوەندییان بە جۆری گۆشتی خواردنەوە هەبێت.
توێژەری سەرەکیی نیتا فورحی جەختی لەوەکردۆتەوە کە ئەم لێکۆڵینەوەیە بەڵگەی بەهێز دەخاتە ڕوو لەسەر پەیوەندیی نێوان خواردنی گۆشتی پرۆسێس کراو و گۆشتی سووری پرۆسێس نەکراو و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم لە داهاتوودا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی