شارپرێس:
دیما سافی، شاجوانی پێشوی لوبنان لەساڵی 2017و شاجوانی نێودەوڵەتیی لوبنان، لەتەمەنی 30 ساڵیدا بەجەڵتەی دڵ كۆچى دوایى كرد.
هەوادارانی سافی، لەکۆمێنتەکانەوە لەهەژماری فەرمی ئینستاگرامەکەیدا، هۆی گیانسپاردنی سافیان باسکردوەو دەڵێن:"بەجەڵتەی دڵ مردوە".
دیما سافی، بڕوانامەی لەزانستی خۆراکدا بەدەستهێناوە، ماستەرەکەشی لەپسپۆڕییەکەی خۆیدا وەرگرتوە، هەروەها بڕوانامەیەکی دیکەی ماستەری لەبازاڕکردنو ڕیکلامدا بەدەستهێناوە.
دیما سافی، نازناوی شاجوانی تاراوگەی لەکەناری عاجو شاجوانی نێودەوڵەتیی لوبنانی لەساڵی 2017 بەدەستهێناوە.