شارپرێس:
وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی ئاگادارکردوه‌ته‌وه، موچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، هاوتای موچەی خانەشینانی عێراق دەدرێت.
له‌وباره‌یوه میدیاى نزیك له‌پارتى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ئاشكرایكردوه، "وەزارەتی دارایی سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كانى ئاگاداركردوه‌ته‌وه، موچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بەهاوتای موچەی خانەنشینانی بەغدا دەدرێت، بۆیە فەرمانگەکانی خانەنشینى ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و ئێستا خەریکی وردبینیکردنی لیستی مانگی حەوتی خانەنشینانن".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، بودجەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق، پێویستى به 54 ملیار‌و 208 ملیۆن دینار هه‌یه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، "پێشتر لیستی هاوتاکردنی خانەنشینان ئامادەکراوە، بەڵام ئەو لیستەی کە بە(دەفع) موچەکەی پێ وەردەگیرێت لەگەنجینەکانە، ئێستا ئەو دەفع‌و تەمویلە دەگۆڕێت‌و ڕێژەکە زیاد دەکات".
کەمترین موچەی خانەنشینی لەعێراق 500 هەزار دینارە، لەكاتێكدا لەهەرێمی کوردستان 220 بۆ 230 هەزار دینارەو زیاتر لە 247 هەزار خانەنشینی سەربازیی‌و شارستانی موچە لەحكومەتی هەرێم وەردەگرن.