لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕاپرسیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت

کوردستان

08/09/2024‌ 1543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆردی ڕاپرسی‌و توێژینەوەی ستراتیژی لەپلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان ڕاپرسیەکی بەرفراوان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ئەنجامدەدات‌و لەمەراسیمێکدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنێت.


سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان بەشارپرێسی ڕاگەیاند، ڕاپرسیەک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ئەنجامدەدەن کە خۆی لەدوو بەشدا دەبینێتەوە.

لەم لینکەوە ڕاپرسیەکە ببینە

بەشێک لەڕاپرسیەکە کە بەڕێژی لەسەدا 50ی کۆی پرۆسەکەیە لەڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت‌و بەشەکەی تریشی لەڕێگەی فۆرمێکەوە دەبێت کە لەتەواوی پارێزگاکانی کوردستان بەشێوەی ڕاستەوخۆو ڕووبەڕوو تیمەکانی پلاتفۆرم لەکاتی دواندن‌و چاوپێکەوتنی هاوڵاتیان‌و دەنگدەراندا پڕی دەکەنەوەو دواتر هەردوو ئەنجامەکە لێکدەدرێت‌و ئەنجومه‌نی گشتی ڕاپرسیەکە دەردەچێت‌و لەمەراسیمێکدا لەشاری هەولیر یان سلێمانی ئەنجامەکان ئاشکرادەکرێن.

سەرچاوەکەی شارپرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپرسیەکە کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی تایبەت بەهەڵبژاردن لەخۆدەگرێت‌و بەهەردوو شێوەزاری سۆرانی‌و کورمانجی بەردەستەو هاوڵاتیان‌و دەنگدەران دەتوانن تەنها یەکجار دەنگی خۆیان بدەن بەمەبەستی پاراستنی ڕاستی‌و دروستی ئەنجامەکان.