شارپرێس:
هێلکە لەئێستادا بەشێکی سەرەکییە لەخواردنەکانی بەیانیان لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی هەمەچەشنەیی بەکارهێنانیو تامی بەتامو بەهای خۆراکی بەرزەوە.
هێلکە ئامادەکردنی ئاسانەو چەندین شێوازی لێنانی هەیە کە لەگەڵ هەموو تامو چێژێکدا دەگونجێت، ئەمەش وایکردوە، ببێتە هەڵبژاردەیەکی ڕۆژانە بۆ زۆر کەس، بەڵام خواردنی هێلکە بەشێوەیەکی مامناوەند گونجاوە، چونکە پسپۆڕانی تەندروستیی پێشنیازی خواردنی 1-2 هێلکە دەکەن لەڕۆژێکدا بۆ زۆربەی خەڵک، بەگوێرهى ماڵپەڕی NDTV. ئەم بڕە ڕێگەت پێدەدات سود لەسودە خۆراکیەکانی هێلکە وەربگریت بەبێئەوەی مەترسیی بەرزبونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ یان کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرئەنجامی زیادەڕۆیی لەخواردنی پرۆتینەکان هەبێت، کە ڕەنگە کاریگەریی لەسەر تەندروستیی گورچیلە هەبێت.
خواردنی هێلکە بەڕێژەیەکی مامناوەند ڕۆژانە حەوت سودی سەرەکی تەندروستی پێشکەشدەکات:
1ـ دروستکردنی ماسوولکە.
2ـ پاراستنی سەلامەتی هۆشەکیی.
3ـ پاڵپشتی تەندروستیی دڵ.
4ـ یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات.
5ـ باشترکردنی بینینو بینایی.
6ـ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
7ـ زیادکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی باش.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هێلکە خواردنێکی دڵخوازە لەنێو ئارەزومەندانی لەشجوانییو ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت ماسولکە دروستبکەن یان کێشیان دابەزێنن.
هەروەها هێلکە دژە ئۆکسێنەری دەگمەنی تێدایە کە تەندروستیی چاو بەرزدەکاتەوەو هەوکردن کەمدەکاتەوە کە ڕەنگە کاریگەریی لەسەر دڵ هەبێتو بیرەوەرییو کارەکانی مێشک باشتردەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی
