شاپرێس:
به‌گوێره‌ى میدیاكانى سوریا، له‌شارى دێره‌زور هێرشێكى گه‌وره به‌فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان كرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانى ئه‌مریكا.
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون ئاماژه به‌وه‌كراوه، هێرشێکی گه‌وره‌ى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیی بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لەکارگەو كێڵگه‌ى کۆنیکۆ لەدێرەزور، ئەنجامدراوه.
میدیاکان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، هێرشێکی گه‌وره‌ى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیی بۆسەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لەکارگەو كێڵگه‌ى کۆنیکۆ لەدێرەزور له‌سوریا كه ده‌كه‌وێته نزیك سنوره‌كانى عێراق، ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه ده‌نگی تەقینەوەى زۆر به‌رز لەبنکەی کۆنیکۆى هێزەکانی ئەمریکا بیستراوه، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ورده‌كاریی ئه‌و هێرشه‌وه نه‌زانراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، گروپه‌كانى به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى عێراقى هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌عێراق‌و سوریا، ئه‌وه‌ش دواى ڕاگه‌یاندنى كوژرانى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌میندارى گشتى حزبوڵڵاى لوبنانى.