ئیسرائیل ئەمشەو گورزێكی بەهێز لە دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران دەوەشێنێت

جیهان

01/10/2024‌ 2300 جار خوێندراوه‌ته‌وه


میدیاكانی رۆژئاوا لەزاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە دەڵێن ئەگەری بەهێز هەیە ئەمشەو ئیسرائیل گورزێكی بەهێز لە ئێران بوەشێنێت.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی حكومەتی ئیسرائیل دەستیپێكردووە بۆ تاوتوێكردنی رەوشەكە و ئەگەری وەڵامدانەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەگەری بەهێز هەیە ئیسرائیل گورزێكی بەهێز لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بوەشێنێت.

بەرپرسێكی ئیسرائیلی بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن دەڵێت وەڵاممان بۆ هێرشەكەی ئێران زۆر بەهێز و گەورە دەبێـت.

هاوكات راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت ئاسانكاریمان كردووە بۆ روبەڕوبوونەوەی هێرشەكەی ئێران، هێرشەكە كاریگەری نەبووە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەكەین لەگەڵ ئیسرائیل.

هەروەها ئاشكرایكرد لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران و چۆنێتی وەڵامدانەوەی بریكارەكانی ئێران دەكەین.

بەپەلە