شارپرێس:
ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووتری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، ئاشتی هەورامی وەزیری
پێشووتری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 76
ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاشتی هەورامی ساڵی 1971 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری نەوت لە زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە، لە
ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسڕە وەک ئەندازیار کاری کردووە، ساڵی 1975 تاوەکو 1982 لە بەریتانیا وەک
ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە، ساڵی 1987 ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلەند بەدەستھێناوە
و لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
وەزیری سامانە سروشتییەکان بووە.