شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ بارهه‌ڵگرێكى پڕ له‌ته‌ماته ژیانى له‌ڕۆژنامه‌نوس وریا حه‌مه‌كه‌ریم‌و هاونیشتمانییه‌كى دیكه سه‌نده‌وه، دواى ڕوداوه‌كه زانیاریى گرنگ له‌سه‌ر ئه‌وه ئاشكرابوو كه ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ى پڕى بوه له‌ته‌ماته باره‌كه‌ى قاچاخ بوه، ئەندامێكى ڕێکخراوی نوێنەری جوتیارانی کوردستانیش زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌داخه‌وه ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ى ژیانى له‌ڕۆژنامه‌نوسێكى خۆشه‌ویستى ئه‌م وڵاته سه‌نده‌وه بارى قاچاخى پێبوه".
سەرباری ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بەنوسراوى فەرمی، هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتەی لەدەرەوەی وڵاتەوە قەدەغەکردوە، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری پڕ لەبەرهەمی تەماتە لەسەر ڕێگه‌ی (عەربەت - سلێمانی) توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو کە لەو ڕوداوەدا ڕۆنامەنوس وریا حەمەکه‌ریم‌و کەسێکی دیکە گیانیان لەدەستدا.
له‌وباره‌یه‌وه بەختیار قادر ئەندامی ڕێکخراوی جوتیارانی نوێنه‌رى کوردستان‌و ئەنجومەنی جوتیارانی قەزای پێنجوێن لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، "قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتە لەسەر داوای ئێمە بوە، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ ساغبکرێتەوەو جوتیاران سودمەندبن، بەڵام هەندێکجار بەشێوەی نایاسایی‌و بەڕێگەی قاچاخ تەماتە هاوردە دەکرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"ئەو بەرهەمانەی بەقاچاخ هاوردەدەکرێن، بەفلتەری هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی تێپەڕنابن‌و نازانرێت کوالێتیان لەچ ئاستێکدایە، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێین، به‌داخه‌وه ئه‌و بارهه‌ڵگره باره‌كه‌ى قاچاخ بوو".
هاوکات، جوتیاران داوا لەحکومەتی هەرێم‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن ڕێکارەکانیان توند بکەنەوەو ڕێگریی بکەن لەهاوردەکردنی بەرهەمە قەدەغەکراوەکان.
