شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایانى ناڕازیى هۆشدارییه‌كى به‌په‌له به‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێشتر وتومانه‌و ئێستاش سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ى، سه‌رده‌مى ده‌وامى بێ موچه كۆتاییهاتوه"، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر موچه‌ى مانگى 12 نه‌درێت‌و موچه‌كانمان له‌سه‌ر بانكه‌كانى ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین ته‌وتین نه‌كرێت، كۆتایی به‌ده‌وامى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌هێنین‌و ڕێز له‌هیچ یاسایه‌كى هه‌رێم ناگرین".
ئه‌نجومه‌نى فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایانى ناڕازیى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا كه چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، "سه‌رده‌مى ده‌وامكردنى بێ موچه‌یى كۆتاییهاتوه، به‌ڵام ئه‌م حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ى ئێستا بێباكن‌و خۆیان بێئاگاكردوه له‌موچه‌ى مانگى 12، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێباكییه‌شدا به‌رده‌وامى بایكۆتى ده‌وام ڕاده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوایكرد، "داواده‌كه‌ین موچه‌كانمان له‌سه‌ر بانكه‌كانى ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین ته‌وتین بكرێت، ئه‌گه‌ر موچه دابه‌شنه‌كرێت‌و موچه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و دوو بانكه ته‌وتین نه‌كرێت، ئه‌وا كۆتایی به‌ده‌وامى ئه‌مساڵ ده‌هێنین، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕێز بۆ یاسا‌و بڕیارى دادگاى فیدراڵى دانانێت، ئێمه ڕێز بۆ هیچ یاسایه‌كى ئه‌م هه‌رێمه دانانێین".
جه‌ختیشیانكرده‌وه، هۆشداریده‌ده‌نه هه‌ر لایه‌نێكى حكومى‌و حزبى كه نابێت هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌مامۆستایان بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام.
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌بایكۆتى مامۆستایان‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام، ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆش باس له‌وه‌ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى ده‌كرێت‌و بڕیار له‌خوێندن ده‌درێت، ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌و كۆبونه‌وه‌یه نییه‌و هیچ بڕیارێكیشیان لێ وه‌رناگرین، واز له‌خه‌باتى مه‌ده‌نى ناهێنین‌و خۆپیشاندانیش ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه".
باسیان له‌وه‌شكرد، وه‌رزى یه‌كه‌مى خوێندنى ئه‌مساڵ به‌بێ هیچ كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌ك كۆتاییهاتوه، خوێندنیش په‌كینه‌كه‌وتوه، "مادام پارتى پابه‌ندى ته‌وتینى موچه نابێت، ده‌ى فه‌رمون یه‌كێتیى ئێوه ناوه‌كانمان بنێرن بۆ دادگاى فیدراڵى بۆ ته‌وتینى موچه‌كانمان، ئه‌و ڕۆژه‌ى ته‌وتینى موچه‌كانمان كرا، ڕاسته‌وخۆ ئێمه ده‌ست به‌ده‌وام ده‌كه‌ینه‌وه".
