شارپرێس:
سەرباری هەوڵەکانی یەکێتی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ
پارتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە ئێستادا
حزبەکە سەرپەرشتیاری ناوچەکانی هەڵبژاردنی دیاریکردوە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان سەرپەرشتیاری
ناوچەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دیاریكردوە، فەرمانەكە لە رۆژی 19ى 4ى 2025 دەرچوەو واژۆی خودی سەرۆکی یەکێتی لەسەرە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارە، سەرپەرشتیاری ناوچەکانی هەڵبژاردنی
یەکێتی بەمشێوەیە دەبێت:
• قوباد تاڵەبانی بۆ
سەرپەرشتیاری هەولێر
• رەفعەت عەبدوڵا بۆ
سەرپەرشتیاری سلێمانی
• ئاسۆ مامەند بۆ سەرپەرشتیاری
كەركوك
• شێخ ئەحمەد نۆكان
بۆ سەرپەرشتیاری گەرمیان
• حەمەسور دووشیوانی
بۆ سەرپەرشتیاری دهۆك
• د. میران محەمەد
بۆ سەرپەرشتیاری راپەڕین
• وەهاب هەڵەبجەیی بۆ سەرپەرشتیاری هەڵەبجە