تەنکترین مۆبایلی سامسۆنگ ئاشکرا کرا

هەمەڕەنگ

11/05/2025‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

زانیارییە دزەپێکراوەکان وردەکاریی گرنگیان دەربارەی مۆبایلی داهاتووی گالاکسی ئێس 25 ئێج ئاشکرا کردووە، کە ماوەیەکە سەرنجی زۆری لە بازنەکانی تەکنەلۆژیادا دروستکردووە.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی Tomsguide، مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی سەرەکیی سەرسوڕهێنەرە بە کوالێتیی 200 مێگاپێکسڵ  و بە زوومی بینایی 2x و کامێرای Ultra Wide 12MP و کامێرای پێشەوە (سێڵفی) 12 مێگاپێکسڵ.

مۆبایلەکە بە سێ ڕەنگ بەردەست دەبێت کە بریتین لە Titanium Icyblue، Titanium Silver، و Titanium Jetblack، هەروەها ئەستووری مۆبایلەکە 5.8mm دەبێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە تەنکترین مۆبایلەکانی سامسۆنگ.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە خاوەنی شاشەیەکی AMOLED بە قەبارەی 6.7 ئینج بە ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز و پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 8ئێلیت و ڕام 12 گێگابایت و بیرگەی256 گێگابایت.

باس لەودەکریت کە پاتریەکە توانای 3900 میلی ئەمپێری هەبێت، لەگەڵ پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرا بە 25 واتی.

ئیکسسواراتەکانی پاکەتەکە بریتین لە کێبڵی USB-C و پێنی سیمکارت، هەروەها کۆمەڵێک کەڤەر،  لەوانە کەڤەری سلیکۆن بە چەندین ڕەنگ و کەڤەرێکی ڕوونی کلاسیکی.

بڕیارە مۆبایلەکە بە فەرمی لە میانی ئیڤێنتەکەی Galaxy Unpacked لە 13ی ئایاردا ڕابگەیەنرێت.