شارپرێس:
ئاژانسی بۆشاییگەری ڕوسی (ڕوس کۆسمۆس) ڕایگەیاند، کەشتی ئاسمانیی کۆسمۆس-482 کە لەساڵی 1972 کە لەلایەن یەکێتیی سۆڤێتەوە بۆ گەڕان بەدوای زوهرە هەڵدرابوو، دوای زیاتر لە 50 ساڵ لەخولگەی ئاسمانیدا، کەوتە ناو زەریای هیندی ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا.
ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، کەشتییە ئاسمانییەکە چوەتە ناو بەرگەهەوای زەویو دوای گەشتێکی دورودرێژو سەرنەکەوتوو، کەوتوهتە خوارەوە.
بەهۆی تێکچونی تەکنیکی لەساتەوەختی هەڵدانیەوە نەیتوانی بگاتە ئامانجەکەی، بەو هۆیەوە بۆ دەیان ساڵ لەخولگەیەکی بازنەیی بەدەوری زەویدا گیربوو.
Cosmos-482 بەشێکبوو لەبەرنامەیەکی بۆشایی ئاسمانیی سۆڤیەت بۆ گەڕان بەدوای هەسارەزوهرە، بەڵام بوو بەپاشماوەی بۆشایی ئاسمان کە نزیکەی نیو سەدە بەدەوری زەویدا دەسوڕایەوە، پێشئەوەی دوبارە بچێتە ناو بەرگەهەواو گەشتەکەی بەکەوتنە خوارەوەیەکی نەرم بۆ ناو دەریا کۆتایی پێبهێنێت.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی