شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پێشئەوەی لەدوەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بەرەو قەتەر بڕوات، ئهمڕۆ چوارشەممە لەڕیاز لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی کەنداوو ههروهها ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کۆدەبێتەوە.
دوای ئەوەی ترەمپ لەمیانەی وتارەکەیدا لەکۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعودیەو ئەمریکا دوێنێ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر دیمەشقی ڕاگەیاند، بڕیارە لەپەراوێزی لوتکەی کەنداوو ئەمریکا لەگەڵ شەرع کۆببێتەوە.
ترەمپ ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، فەرمانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەدات، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لەسیاسەتی ئەمریکادا.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی جهختیكردوهتهوه، ترەمپ دوای هەوڵی دیپلۆماسی چڕ بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەکە لەگەڵ شەرع ڕازیی بوە، بەبێئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.
هەروەها ترەمپ لەگەڵ سەرکردەو نوێنەرانی شەش وڵاتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کە بریتین لە(سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، کوەیتو عومان) کۆدەبێتەوە.