حکومەتی هەرێم لەبارەی داخستنی بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان بڕیاریدا

ئابوری

01/06/2025‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر داوای بانکی ناوەندی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا كۆمپانیاكانی فۆرێكس و بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەكان دابخرێن.


فەرمانگەی میدیای و زانیاری سەر بەحکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێك دەهێنرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێكەوتی 27ی 5ی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نوسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێ، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.

محەمەد سەردار