بانکی ناوەندیی عێراق یەدەگی دراوه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

لە میدیاکانەوە

02/06/2025‌ 3424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی دراو 100 ملیار دۆلارەو پارەی نەختینە بەدینارو دۆلار بەتەواوی لەبەردەستدایە.


محەمەد یونس بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لەبانکی ناوەندیی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە، یەدەگی بانکی ناوەندیی (100) ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، هاوکات یەدەگی زێڕ (163) تۆنی تێپەڕاندوە.

ڕاشیگەیاندوە، پارەی نەختینە بەتەواوی بەردەستە، بەدیناری عێراقی‌و دۆلاری ئەمریکی، هیچ کەموکورتییەک لەئارادانییە.

دەشڵێت:"بانکی ناوەندیی قەوارەیەکی وەبەرهێنان نییە، بەڵکو بایەخ بەبەڕێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانی دەدات لەعێراق‌و ئامانجی ئەم یەدەگانە قازانجکردن نییە، بەڵکو زامنكردنی بەدیهێنانی داهاتی گونجاوە".