شارپرێس:
سوپای ئەمریكا لەنیسانی ڕابردوەوە دەستی بەڕێكخستنەوەی هێزەكانی لەسوریا كردوە، لەهەندێك لەبنكە سەربازییەكان پاشەكشەیكردوەو هێزی زیاتر دەباتە شوێنی تر، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا ئاماژەدەكات، سوپای ئەمریكا پاشەكشەیەكی كتوپڕی لەدوو بنكەی سەربازیی لەدێرهزور كردوە، لەو ناوچانەی كەوتونەتە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
ڕوانگەكە ئاماژە بهوهدەكات، پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لە 18ی نیسانی ڕابردوو دەستیپێكراوەو لەدوو ڕۆژی دوایی پرۆسەكە خێرا كراوە، كاتێك چەند كاروانێكی سەربازیی ئەمریكی بینراون بنكەكانیان لەكێڵگەی نەوتیی عومەرو كارگەی غازی كۆنیكۆ لەناو هەڵفڕینێكی چڕی فڕۆكە سەربازییەكان جێهێشتوە، بەڵام تائێستا ئەوان لەبنكەی سەربازیی شەدادی لەباشوری حەسەكە ماون.
لەلایەكی دیكهوه پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی ژمارەیەك دیل لەنێوان دیمەشقو هەسەدە لەگەڕەكی ڕەزوان لەشاری حەلەب بەڕێوەچوو، ئەوەش لەچوارچێوەی ڕێككەوتنێكی پێشوو لەنێوان هەردولاو لەكۆبونەوەی دیمەشق ڕێككەوتنی لەسەركراوە، بهگوێرهى سەرچاوەكان ژماری دیلەكانی هەسەدە 160 دیل بوە ژمارەی دیلەكانی دیمەشقیش كە لەلایەن هەسەدەوە ڕادەستكراونەتەوە 280 دیل بوە.
بهگوێرهى سەرچاوەكان ژمارەی گیراوانی هەردولا لای یەكتر بە 466 كەس دەخەمڵێنرێت، زۆرینەیان لەهەسەدەو كارمەندی خۆسەریی ڕۆژئاوان، لەپاڵ 176 ئەندامی گروپەكانی سەر بەوەزارەتی بەرگریی دیمەشقو كەسانی مەدەنیش.
ش ـ هـ
