سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى په‌یامێك ئاراسته‌ى بارزانى ده‌كات

کوردستان

04/06/2025‌ 16983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، په‌یامێك ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌كات، دواى جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ لەسەرئەوەى، کار بەدەستور بکرێت، ئەوەش وادەکات یەکگرتویی عێراق‌و بەرژەوەندیی تەواوی عێراقییەکان پارێزراوبێت".


جاسم محەممەد عەبود سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌په‌یامێكدا كه‌ بۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى كردوه‌ نوسیویه‌تى، "دەستور دەتوانێت پارێزگاری لەسەرەوەت‌و سامانی وڵات بکات‌و گەرەنتیی دابەشکردنی بەسەر هەموان بێ جیاوازی زامن دەکات".

هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا ڕاشیگه‌یاندوه‌، "لەم بۆنەیەدا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ لەسەرئەوەى، کار بەدەستور بکرێت، ئەوەش وادەکات یەکگرتویی عێراق‌و بەرژەوەندیی تەواوی عێراقییەکان پارێزراوبێت".