شارپرێس:
دوای دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانییو موشەکیی نێوان ئیسرائیلو ئێران، نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بازدانی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش نیگەرانییەکانی لەسەر پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 74 دۆلارو 23 سەنت بەرزبوەوە، هەروەک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ 72 دۆلارو 98 سەنت بەرزبوەوە، ئەمەش گەورەترین بەرزبونەوەی ڕۆژانەیە لەساڵی 2022وە.
ئێران جەختی لەوەکردوهتەوە، دامەزراوە نەوتییەکانی هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتوەو بەردەوامە لەبەرهەمهێنانی سێ ملیۆنو 300 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، لەو ڕێژەیەش زیاتر لەدوو ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات.
شرۆڤەکارانی ئۆپێک ئاماژەیان بەوەکردوە، توانای یەدەگی هاوپەیمانییەکە هاوتایە لەگەڵ بەرهەمهێنانی ئێران، کە ئەمەش دەتوانێت هەر کەمبونەوەیەکی گریمانکراو کەمبکاتەوە.
پێشهاتەکان نیگەرانییان لەبارەی پچڕانی گەروی هورمزەوە دروستکردوە کە نزیکەی 20%ی بەکارهێنانی نەوتی جیهانی تێیدا تێدەپەڕێت.
هەرچەندە تائێستا دامەزراوەکانی وزە نەکراونەتە ئامانج، بەڵام هەر پەرەسەندنێک دەتوانێت ببێتە هۆی پچڕاندنێکی بەرچاوی دابینکردنی نەوت.