بەرپرسێكی ئیسرائیلی: شتی زۆر كتوپڕمان بۆ ئێران پێیە

جیهان

14/06/2025‌ 1353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەڕی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەردوولا هەڕەشەی توند لە یەكدی دەكەن.

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی ئیسرائیلییەوە بڵاویكردەوە، شتی زۆر كتوپڕیان بۆ ئایندەی ئێران پێیە.

هاوكات ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردوەتەوە عێراق داوای لە ئێران كردووە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە خاكی عێراق نەكاتەئامانج، ئەوەش دوای كرانەوەی ئاسمانی سوریا و ئوردن و لوبنان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكاندا و مانەوەی ئاسمانی عێراق بەداخراوی دێت.

هەروەها بەرپرسێكی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی واڵای راگەیاندووە كاری لە پێشینەی ئەوان پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانە و دواتریش كردنەئامانجی مووشەكی زەوی بە زەوی.

لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت نزیكەی 70 فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیل لە خۆرئاوای ئێرانەوە تا تارانی پایتەختیان كۆنترۆڵكردووە و بەبێ هیچ ئاستەنگێك كاری خۆیان دەكەن.

دواین زانیاری پەیوەست بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران:

كاربەدەستێكی ئەمریكی بۆ كەناڵی حەدەس: هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تائاستێكی زۆر لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵای لوبنان دەچن.

سوپای ئیسرائیل: سەرۆكی هەواڵگری سوپای پاسداران و فەرماندەی مووشەكی زەوی بەزەوی سوپای پاسدارانمان كوشت.

سوپای ئیسرائیل: بەڕێوەبەری هەواڵگری دەستەی ئەركانی سوپای ئێرانمان كوشت.

بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیل بۆ ئێن بی سی: بەپێی خەمڵاندنەكانمان پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران زیانی زۆری پێگەیشتووە، بەڵام بەتەواوەتی لەنێونەچووە.

سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی دوو پاسداری لەنێوەڕاستی وڵات لە هێرشەكانی ئیسرائیل راگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ هۆكارێك بۆ بەردەوامی گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمریكادا نەماوە.

سوپای ئیسرائیل: چیدیكە تاران پارێزراو نییە

ئ.ه