کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هەوڵی پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەشی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت، ئەمرۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی بەرفراوانیان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی و گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەرەکان و بەتایبەت دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووه.

کۆمیتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا رونیکردەوە، بە گرنگمان زانی لەم قۆناغەدا هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان دوور لە هەر جۆرە کێشەیەک، بە ئەرکی خۆیان هەستنەوەو پلان و بەرنامەی هاوبەش و گونجاویان هەبێ تا بە کۆدەنگی و یەکگرتووانە بزاڤی خەڵکی کوردستان رێبەری بکەن.

هەروەها جەختی لە سەر پێکهێنانی «کۆمیتەی بەرێوەبەریی هاوبەشی» هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێی لە باشوور کردەوە تا بتوانن وەڵامی شایستە به داخوازی بەرینی خەڵکی کوردستان بۆ یەکگرتوویی حیزبەکان بدەنەوە و بە کەمترین خەسار، ئەم قۆناغەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان تێپەرێنن.

هەرلەمبارەوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە زووترین کات پلاتفۆرمی پێشنیارکراوی خۆی پێشکەشی حیزبەکان دەکات.
ئ.ه