شارپرێس:
لەههنگاوێكى له‌ناكاودا،
گۆڕەپانی سیاسیی‌و ئەمنیی عێراق گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینى‌و ڕێبه‌رى
ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه بڕیاری هەڵوەشاندنەوەو چەککردنی گروپه چەکدارییەکەی خۆی
(سه‌رایا سه‌لام) ڕاگەیاند، چاودێرانیش ده‌ڵێن، "ئه‌و بڕیاره هاوسەنگیی هێزی
لەناوماڵی شیعەدا هەژاندوەو گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێرانی خستوەتە بەردەم
قورسترین تاقیکردنەوەوه".
لەدروشمەوە بۆ کردار..
سه‌در نەیارەکانی شەرمەزار دەکات
چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه،
بڕیارەکەی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه، تەنها لێدوانێکی سیاسی نەبوو،
بەڵکو هەنگاوێکی ڕێکخراوەیی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كه‌كانى ده‌ستیان دابنێن‌و
بیخه‌نه به‌رده‌ستى دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی عێراق، بەم هەنگاوەش، خۆی وەک یەکەم
سەرکردەی شیعە نیشاندا کە بەدەم داواکاریی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا دەچێت،
ئەمەش تەواوی گروپه چەکدارەکانی دیكه‌ى خستوه‌ته پێگەیەکی یەکجار شەرمەزارکەرەوەو
لێی پرسین، "کێ لەئێوە ئامادەیە هەمان هەنگاو بنێت؟".
چاودێران پێیانوایە، بەهۆی
ئەوەی سه‌رایا سه‌لام لەساڵی 2022ه‌وه چالاکییە سەربازییەکانی سڕکراوه، دەستبەرداربون
لێشی لەڕوی مەیدانییەوە هیچ لەپێگەی سه‌در کەمناکاتەوە، بەڵکو لەڕوی سیاسییەوە دەیکاتە
پاڵەوانی چاکسازیی دەوڵەت.
پێشوازیی بەغداو فشارە
توندەکانی واشنتۆن
ئەم بڕیارە بێدەنگ تێنەپەڕییو
کاردانەوەی خێرای لەسەر ئاستی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، عەلی زەیدیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق، بەگەرمی پێشوازی لەو بڕیارە کرد‌و بەسەرەتایەکی ڕاستەقینەی دانا بۆ
چەسپاندنی سەروەریی یاسا، هاوکات داوای لەسەرجەم هێزە چەکدارەکانی دیكه‌ش کرد بێنە
ژێر چەتری دەزگا فەرمییەکانه‌وه.
ئەو بڕیارەی سه‌در لەکاتێکدایە
کە واشنتۆن لەڕێگەی فشارە دیپلۆماسی‌و ئابورییەکانی چەند مانگی ڕابردویەوە، بەتوندی
داوای لەحکومەتی بەغدا کردوە، سنورێک بۆ چەکی نایاسایی گروپه چەکدارەکانی سەر بەئێران
دابنێت.
گرێکوێرەکە: ڕەتکردنەوەی
توندی باڵی سەر بەتاران
ئەگەرچی بڕیارەکەی سه‌در
ڕێگهکەی خۆشکردوە، بەڵام جێبەجێکردنی بەسەر سەرجەم هێزەکان وەک مەحاڵ سەیردەکرێت؛
چونکە بهبڕواى سه‌رچاوه ئاگادارهكانو چاودێرانى دۆخى عێراق، گروپه سەرەکییەکانی
سەر بەئێران، لەسەروشیانەوە كه‌تائیبى حزبوڵڵا‌و بزوتنەوەی نوجەبا بەهیچ شێوەیەک
ئامادەنین چەکەکانیان ڕادەستبکەن.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئێرانیش
بێده‌نگ نییه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس لهوهدهكهن، بەهیچ شێوەیەک تاران ڕێگەنادات
ئەو گروپانە هەڵبوەشێنەوە، چونکە ئەوان وەک قۆڵی ستراتیژیی‌و نفوزی خۆیان لەناوچەکەدا
(عێراق، سوریا‌و لوبنان) بەکاردەهێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێشبینیدەکرێت تاران لەبری
دژایەتی ئاشکرای بڕیارەکە، هەوڵبدات لەڕێگەی دەستکاریکردنی شێوازی یاسایی تێکەڵکردنیان
لەناو دەوڵەتدا، کات بکوژێت.
ئایا دەوڵەت دەتوانێت
گروپه چه‌كداره‌كان کۆنترۆڵ بکات؟
کێشەی سەرەکی عێراق لەئێستادا
ئەوەیە کە ئەو گروپه چەکدارانە تەنها هێزی سەربازیی نین؛ ئەوان لەمساڵانەی دواییدا
بونەتە خاوەنی کۆمپانیای گەورەی ئابوریی، حزبی سیاسی، کورسی پەرلەمان‌و نفوزێکی
قووڵ لەناو وەزارەتەکاندا، بۆیە تێکدانی ئەو پێكهاتەیە هاوسەنگی گشتیی وڵات تێکدەدات.
حکومەتی بەغدا بەتەواوی
لەوە دەترسێت کە توندکردنی فشارەکان ببێتە هۆی پێکدادانی چەکداریی ناوخۆیی، بۆیە لەبری
بەکارهێنانی وشەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گروپه چه‌كداره‌كان، وشەو ده‌سته‌واژه‌ى نەرمتری
وەک ڕێکخستنەوەو دوبارە داڕشتنه‌وه‌ى هەیكەلیهت بەکارده‌هێنێت بۆ ئەوەی لەشەڕی
ناوخۆیی بەدوربێت.
