شارپرێس:
ئاژانسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، کە بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای چۆڵکردنی شوێنەکانیان لە ماوەی رابردوو، لە ئێستادا گەڕانەونەتەوە سەر کارەکانیان.
ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی چۆڵکران، بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
لەلایەكی دیكەشەوە، بەپێی گرتە ڤیدیۆییەك ڕۆژە رابردوو دوو هێلیکۆپتەر لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی بەغدا دەنیشنەوە و ژمارەیەک کارمەند دادەبەزن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژێك پێش ڕاگەیاندنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کشاندنەوەی کارمەندە ناسەرەکییەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر کرد.
ش.ح