شارپرێس:
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی پڕۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا ١ـی ئابی ئەمساڵ.
حكومەتی عێراق، ماوەی مانگێكی دیكەی بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك درێژكردەوە، بەهۆی ئەو کێشانەی روبەروی هاوڵاتییان بونەتەوە و داواش دەکەن هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات
ئاماژەی بەوەشکرد، جیابوونەوەی هاوسەران لە یەكتری و نەمانی پەیوەندی نێوانیان یەکێکە لە کێشەکان و نازانن چۆن فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە، چونكە فۆڕمی خۆراكیان جیا نەكردۆتەوە.
باسی لەوەشکرد، کێشەکانی دیکە بۆ ئەو کەسانە دروستبووە کە نەشتەرگەری جوانکارییان کردووە یان ئەو کەسانەی بەهۆی دابەزاندنی چەند بەرنامەیەکەوە کێشەیان بۆ دروستبووە.
بەڕێوەبەرایەتی فۆڕمی خۆراكی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەكات، هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات.
ش.ح