سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەستبەکار دەبێت

عیراق

30/06/2025‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مەرسومی دەستبەکاربونی بۆ دادوەر مونزر ئیبراهیم، سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق دەرکرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاوکردەوە، سەرۆکایەتی کۆمار مەرسومی دەستبەکاربونی بۆ دادوەر مونزر ئیبراهیم، وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق دەرکرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنی دادوەری عێراق راێگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی خانەنشین کرا و دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکەن.

پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو بابەتانەی بەهۆی پەککەوتنی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی دواکەوتوە، تاکو ئێستا چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق بەبڕیاری فەرمی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی ڕاگرتوە، ڕاگرتنی ئەو بڕیارەش پێویستی بە فەرمانێکی سالاری دادگای فیدراڵییە.