شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابورى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌نجومه‌نه‌كه كه وه‌زیرێكى كورد سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبونى هه‌ولێر به‌ته‌وتینكردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه".
ئالان ساحێبقڕان-ى ڕۆژنامه‌نوس كه ئاگاداریى ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى ئابورى عێراقه له‌باره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌نجومه‌نى ئابورى عێراق كه د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و جێگریى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه سه‌رۆكیه‌تى، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى موچه‌خۆرانى به‌بانكیى بكات، ئه‌وكات موچه‌ى بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت.
ده‌شڵێت:"له‌ناو كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌فوئاد حوسێن وتراوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌ڕاستى ده‌یه‌وێت‌و مه‌به‌ستیه‌كى پرسى موچه چاره‌سه‌ر بێت، با داواكارییه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێبكات‌و كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له‌مه‌له‌فى نه‌وت‌و ته‌وتین‌و داهاتى ناوخۆ".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئه‌وه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان وتراوه، هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌یه كه به‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیش وتراوه، چیتر نابێت ئێرانى‌و سورى‌و غه‌یره عێراقى موچه‌خۆربن.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌چێته ژێربارى داواكاریه‌كانى به‌غداوه كه فشارى ئه‌مریكایه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوى كێشه‌ى ئێجگار گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "جگه له‌هه‌رێم، حه‌شدى شه‌عبیش كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروستكراوه‌و له‌ژێر فشاره‌كانى ئه‌مریكا، عێراق وتویه‌تى، دوو مه‌رج هه‌یه بۆ پێدانى موچه‌كانتان، یه‌كه‌میان، چونه پاڵ هێزه ئه‌منیه‌كانى دیكه‌ى عێراقه له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ‌و به‌رگریى، دوه‌میشیان، بونى كارتى نیشتمانیه بۆ سه‌لماندنى عێراقیبونى هه‌ر ئه‌ندامێكى حه‌شد".
ده‌شڵێت:"ئه‌مریكا فه‌رمانیكردوه به‌عێراق‌و هه‌رێم جگه له‌عێراقیه‌كان، نابێت هیچ غه‌یره عێراقیه‌ك موچه له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت".
