کۆمسیۆنی تایبەت بەپرۆسەی ئاشتی لەپەرلەمانی تورکیا دەستبەکاردەبێت

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی تایبەت بەپڕۆسەی ئاشتی له پێنجی ئاب.

نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە پەیامێکدا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە، کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجی ئاب لە پەرلەمان ئامادەبن، بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی ئاشتی و تێیدا کورتولموش وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەکە پێشكەش دەکات.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاران گفتوگۆ دەربارەی کارەکانی کۆمسیۆنەکە و بنەمای ڕێکارەکان دەکەن.