لەیلا زانا: شەنگال برینی دڵی مرۆڤایەتییە

کوردستان

03/08/2025‌ 585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری باکوری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو دڕندانەی لە شەنگال کۆمەڵکوژییان دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدا، دەبنە روڕەشی جیهان، دەشڵێت، شەنگال برینی دڵی مرۆڤایەتییە.


لەیلا زانا، سیاسەتمەداری باکوری کوردستان لە 11یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە شەنگال لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ( ئێکس ) پۆستێکی کردوە و نوسیویەتی،" ئەو کۆمەڵکوژییەی لە شەنگال کرا، برینی دڵ و مێژوی کوردە، گەورەترین بەرپرسیارێتیش لە ئەستۆی جیهاندایە''.

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو دڕندانەی لە شنگال کۆمەڵکوژی و تاوانیان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دا، دەبنە رووڕەشی جیهان''.

محەمەد سەردار