شارپرێس:
گۆڤارێكى له‌نده‌نى ئاشكرایكردوه، ئه‌و درۆنانه‌ى هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، له‌بنكه‌كانى حه‌شد هه‌ڵده‌درێن.
به‌گوێره‌ى گۆڤارى المجله‌ى له‌نده‌نى، "ئه‌و درۆنانه‌ى به‌مدواییه هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێم، له‌بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌درێن".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "ئامانجیش له‌وكاره ئه‌وه‌یه، هۆشداریى به‌كورد بده‌ن له‌دۆسیه‌ى نه‌وت كه چیتر فوشار نه‌خه‌نه‌سه‌ر به‌غدا".
گۆڤاره‌كه ڕ‌اپۆرتێكى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى گروپه چه‌كداره‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "ئه‌و درۆنانه‌ى به‌مدواییه هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێم، له‌بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌درێن‌و هه‌وڵێكه بۆ هۆشداریدان به‌كورد تا له دۆسیه‌ى نه‌وت گوشارنه‌خه‌نه‌سه‌ر به‌غدا".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌دۆسیه‌ى چه‌كدادانى گروپه‌كان جدى نییه‌و گروپه‌كانیش ئاماده‌ن شه‌ڕێكى سه‌خت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌ڕوى سه‌ربازیى‌و دارایى بهێڵنه‌وه.
