شارپرێس:
ڕۆژنامەی نێزاڤیسیمایا گازێتای ڕوسی لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەچوارچێوەی ئامادەکاریی بۆ قۆناغێکی نوێی گرژیی، تاران ڕایگەیاندوه، ئەنجومەنێکی تایبەتیی بەرگریی پێکهێناوە، کە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارایی پڕۆسەی بڕیاردانی سەربازییە.
لەوبارەیەوە کیریل سیمیۆنۆڤ شارەزا لەئەنجومەنی ڕوسی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ڕونیکردوهتەوە، ئەو ئەنجومەنە تەنها سەرنجدەخاتەسەر پرسە بەرگرییەکان، بەدور لەبابەتەکانی دیکەی پەیوەست نەکراو بەئاسایشی سەربازییو ڕۆڵی سەرەکیی دڵنیابون دەبێت لەوەڵامدانەوەیەکی کاریگەر لەئەگەری ڕوبەڕوبونەوەیەکی کراوە لەناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشداوه، ئێران پێشتر پێکهاتەی هاوشێوەی هەبوە، بەڵام دوبارەبوو کاریگەر نەبوو، ئەمەش وایکردوه، پێویستبکات نوێ بکرێنەوەو لەئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی جیابکرێتەوە، بۆ ئەوەی ببنە قەوارەیەکی سەربەخۆو تایبەتمەندتر.
هەروەک سیمیۆنۆڤ ئاماژەی بەوەکردوە، دواکەوتنی ئێران لەجێبەجێکردنی هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوە لەکاتی ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیلدا، بەتایبەتی لەشەڕی 12 ڕۆژەدا، لەئەنجامی ئاڵۆزییەکانی پەیوەندییو میکانیزمەکانی بڕیاردان بوە.
بەوتەی ئەو، بۆیە دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنە نوێیە بۆ خێراکردنی هەماهەنگییو یەکلاییکردنەوەی ئەو لایەنەیە کە دەسەڵاتی بڕیاردانی سەربازیی هەستیاری هەیە لەکاتی قەیرانەکاندا.
