ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى پۆلیس له‌ئێران

جیهان

10/08/2025‌ 5819 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری لەلایەن سوپای عەدل کرایەسەر بنکەیەکی پۆلیس لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەو لەئەنجامدا ئەفسەرێکی پۆلیس‌و سێ چەکدار کوژران.


ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، ژمارەیەک چەکداری سوپای عەدل هێرشیانکردوەتەسەر بنکەیەکی پۆلیسی سەراوان لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کە لەئەنجامدا سێ چەکدار کوژراون‌و دوو کەسی دیکەش دەستگیرکران.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند، هەر لەئەنجامی هێرشەکەدا ئەفسەرێکی پۆلیسی بنکەکە کوژراوەو پۆلیسێکی دیکە برینداربوە.

چەند سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژەیان بەوەکردوە، چەکدارەکان سەر بە'سوپای عەدل' بون، بەڵام تائێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

سوپای عەدل لەئۆپەراسیۆنەکانیدا هێرشدەکاتەسەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران، بەتایبەتی بنکەکانی پۆلیس، سوپای پاسداران‌و پاسەوانی سنور، ئەو چەکدارانە پشت بەچەکی سوک‌و پشتێنەی تەقەمەنی دەبەستن.

هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتە، ژمارەی چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوە لەنێوان هەزار بۆ دوو هەزار چەکدار دەخەمڵێنن.