شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاشكرایكردوه، ئه‌مریكا دوانامه‌ى خۆى بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران ناردوه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "نابێت تێكه‌ڵى سوپا بكرێن، ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
دواى ئه‌وه‌ى لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەی فەرمانگەی کشتوکاڵ لەبەری کەرخی شاری بەغدا، ئەنجامەکەی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانەی پێشێلکارییەکانیان کردوە، سەر بەکەتیبەکانی حزبوڵڵان لەلیواکانی 45و 46ی حەشدی شەعبی، ئه‌مریكا هاته‌وه‌ده‌نگ‌و نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى سودانى ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی عەینی ئیماراتی لەسەرچاوەیەکی نزیک لەچوارچێوەی هەماهەنگیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، "شه‌ڕه‌كه‌ى ناوچه‌ى كه‌رخى به‌غدا، فشاره‌كانى ئه‌مریكاى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى چڕكردوه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "به‌شێك له‌گروپه چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، پابه‌ندى فه‌رمان‌و ڕێنماییه‌كانى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نین".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، "ئه‌مریكا له‌دوانامه‌یدا، نامه‌یه‌كى پڕ له‌هه‌ڕه‌شه‌ى داوه به‌حكومه‌تى عێراق‌و تێیدا نوسراوه، "نابێت تێكه‌ڵى سوپا بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
