شارپرێس:
دوای لێکۆڵینەوە لەسەر تێوەگلانی لەگەندەڵی، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک لەکارەکەی دورخرایەوە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاكانى عێراق لهزارى سەرچاوەیەک لەپەروەردەی کەرکوکهوه ئاشكرایانكردوه، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک لێکۆڵینەوەی لهگهڵ کراوەو چەندین دۆسیەی گەندەڵیی لێ ئاشکرابوە.
باس لهوهشدهكرێت، مەنسور مزری سلوم بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەکارەکەی دورخراوەتەوەو تائێستاش کەس لەشوێنی دانەنراوە.