شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیا عێراقیه‌كان ئاشكرایانكردوه، ئه‌مڕۆ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى به‌غدا، ئاگر له‌ماڵێك كه‌وتوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه حه‌وت ئه‌ندامى یه‌ك خێزان سوتان‌و گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌مڕۆ له‌گەڕەکی (ئور)ى شارى بەغدا، ئاگرێكى گه‌وره ماڵێكى به‌ته‌واوى سوتاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه له‌ماڵه‌وه بون، سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گه‌ڕه‌كى ئور ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى شارى به‌غداو زانیارییه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه سوتان‌و گیانیان له‌ده‌ستداو تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ش دره‌نگ گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه، هۆکاری ئاگرەکە تائێستا نادیارەو تیمە ئەمنیی‌و تەکنیکییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی ڕوداوەکە.